بەخشین
نەخۆشخانەی رزگاری نەخۆشخانەیەکی گشتییە. ساڵانە بودجەیەکی گەورە لە لایەن حکومەتەوە بۆ ئەم نەخۆشخانەیە تەرخان دەکرێت. بەڵام لەبەر زۆری ژمارەی نەخۆش و قەبارەی گەورەی ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەشیان دەکرێت و زۆر درەنگ کەوتنی بودجەوە، لە زۆربەی کاتەکان نەخۆشخانە پێویستی بە کۆمەکی خێرخوازان و خەمخۆرانی نەخۆش و هەستی مرۆڤدۆستانەیە. بە هەر شیوازێک بە خەیاڵتدا بێت دەتوانیت هاوکاری نەخۆشخانە بکەیت و کۆمەکی نەخۆش بکەیت. باشترین شێواز ئەوەیە پەیوەندی بە نەخۆشخانەوە بکەیت و داوای پێداویستییە هەنووکەییەکانی نەخۆشخانە بکەیت. تکایە پەیوەندی بە ژمارەی تایبەت بە بەخشین و کۆمەکەوە بکە بۆ ئەم مەبەستە.