پوختەیەک دەربارەی ئێمە

نەخۆشخانەى ڕزگارى فێرکارى لە ساڵى (1979) بەردى بناغەى دانراوە. لە سالى (1984) دوای تەواو بوونی پڕۆژەکە، دەستى کردووە بە پێشوازى کردن لە نەخۆش.

نەخۆشخانەى ڕزگارى نەخۆشخانەیەکی گشتی فێرکارییە و سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرە. خزمەتگوزاری سێهەمی پێشکەش دەکات واتە دوای ئەوەی نەخۆش لە بنکەیەکی تەندروستی رەوانە دەکرێت بە مەبەستی دابینکردنی چارەسەری یان پشکنینێکی پێشکەوتوو، ئەو کات سەردانی نەخۆشخانەکەمان دەکات بە مەبەستی بە دەستهێنانی ئەو خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە.

نەخۆشخانە خزمەتگوزاری نەخۆشی خەوتوو (in-patient) و نەخۆشی دەرەکی (out-patient)ی هەیە.

توانای نەخۆشی خەوتووی دەگاتە 500 قەرەوێلە کە بەسەر نهۆمی زەمینی و شەش نهۆمی دیکەدا دابەشبووە.

خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشی دەرەکی بریتییە لە راوێژکاری پسپۆڕی زۆربەی پسپۆڕایەتییە پزیشکییەکان و تاقیگەی دەرەکی و خزمەتگوزارییەکانی تیشکناسی.

نەخۆشخانەى ڕزگارى فێرکارى جگە لەوەى تایبەتە بە چارەسەر کردنى نەخۆش هەر لە سەرەتاى دروست بوونیەوە هاوتەریب مەڵبەندێکى گرینگى پێگەیاندنى پزیشکان و کارمەندان بووە .

نەخۆشخانەى ڕزگارى فێرکارى رۆژانە لە کاتژمێر ( 8 ) ى بەیانیەوە دەست دەکات بە پێشوازى کردن لە نەخۆش تاوەکو ( 1 ) ى پاش نیوەڕۆ و لە دواى دەوامى فەرمى ئێشکگرى بەردەوامى هەیە لە لایەن پزیشک و کارمەندان بۆ نەخۆشە خەوتووەکان.